Skip to the content

ئەكادیمیای كوردی و زانكۆی كوردستان - هەولێر ياداشتنامه‌ى لێكتێگه‌يشتنيان واژۆ كرد

ڕۆژى سێشەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، به‌ ئاماده‌بوونى حەمەسەعید حەسەن، سەرۆكی ئەكادیمیای كوردی و دوكتۆر كیث شارپ سه‌رۆكى زانكۆی كوردستان - هەولێر ياداشتنامه‌يه‌كى لێكتێگه‌يشتن له‌ نێوان ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌يه‌ واژۆ كرا، بە مەبەستی هاوكاری و هەماهەنگيى توێژەرانی هەردوولا، بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەبارەی زمانی كوردییەوە. ئەم ھاوكاری و هه‌ماهه‌نگييه‌ بابەتی جیاجیای وەك بەكارھێنانی ژیریی دەستكرد بۆ خزمەتكردنی زمانی كوردی دەگرێتە خۆ.