ئەکادیمیای کوردی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم شەرمەزار دەکات

بڕیاری ژمارە 6496ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە لە 16ی 7ی 2025 دەرچووە و تێیدا زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا قەدەغە کردووە، ڕسوا دەکەین و بە بڕیارێکی ڕەگەزپەرستانەی دەزانین و داواکارین چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.
ئەکادیمیای کوردی