سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ ئەندامێکی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان لە پەڕلەمانی عێراق کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 2021/1/6 د. عبدالحكيم خسرو سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ستافێکی دەستەکە، پێشوازییان لە ناصر هەرکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەندامی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە بۆ بەدواداچوونی کێشەی زەوی و زاری ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم بەتایبەت سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا، بەمەبەستی خستنەڕووی بەڵگە و ڕاپۆرتە پێویستیەکان دەربارەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و لێژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوور.
بوونی هەماهەنگی زیاتر و بەردەوامبوونی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە لەلایەن هەردوولا بە گرنگ زانرا.