Skip to the content

شاندێکی دەستە بەمەبەستی ناساندنی دوو پەرتوک لە پەڕلەمانی کوردستان ئامادەبوون

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەمە 2021/3/15 شاندێکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەکان، سەردانی پەڕلەمانی کوردستانیان کرد ، بەمەبەستی ناساندن و تاوتوێکردنی دوو پەرتوک.

لە مەڕاسیمێکدا بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و شاندێکی دەستەکەمان ، هەردوو پەرتوکی (ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەنێوان ڕاستی مێژوویی و هەڵکەوتەی جوگرافیاییدا) لە نووسینی پ. د.خلیل اسماعیل محمد، و (بەشێک لە یاسا و بڕیارەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری کۆماری عێراق) لە نووسینی د.خامۆش عومەر عەبدوڵڵا، ناسێندران.