Skip to the content

فەھمی بورھان: بەپێی توانا پرۆژە بۆ ناوچە کوردستانییەکان ئەنجام دەدەین

هەولێر ، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٢، فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە ئازاد عاسی، سەرۆکی شارەوانی کۆمەڵگەی خاڵخاڵانی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئازاد عاسی، سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان، باسی لە کێشە و گرفتە خزمەتگوزارییەکانی سنورەکەیان کرد، و پێشنیاری کرد لە ڕێگەی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانەوە، سەرەنج و داواکارییەکانیان بگەیێنرێنە لایەنی پەیوەندیدار.

لای خۆشیەوە فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتی تەواوی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی ھەر کار و پڕۆژەیەک لە لە توانایاندا بێت، و بەڵێنی پێدان کاری جدیی لەسەر پێشنیارەکانیان بکات و داواکارییەکانیان بگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار، بەشێوەیەک کە ببێتە ھۆی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و خزمەت گەیاندن بە سنوری ناوچەکە.
فەهمی بورهان، بەڵێنی ئەوەشی پێدان کە لە دەرفەتێکدا سەردانی سنوری کۆمەڵگەی خاڵخاڵان بکات، تا لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ناوچەکە و گوزەرانی خەڵکەکەی بێت.