Skip to the content

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابووری کۆبووەوە

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ ی ئابی ٢٠٢٢ فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.
فەھمی بورھان، باسی لە پڕۆژەکانی دەستە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرکوک کرد.
وەزیری دارایی و ئابووریی ئامادەیی تەواوی نیشاندا بۆ ھەماھەنگی لەگەڵ دەستە بە مەبەستی خزمەت گەیاندن بە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، ڕایگەیاند "لەپێناوی ئەم ناوچانە قوربانیی زۆرمان داوە، بۆیە درێغی ناکەین لە ھاوکاری و پشتیوانی کردنیان."
سەرۆکی دەستە پاڵپشتیی وەزارەتی دارایی بە گرنگ وەسفکرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتە کارگێڕییەکان و ئەنجامدانی پڕۆژە و کاری خزمەت گوزاری لەم ناوچانە.