جەخت لە کاراکردنەوەی لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤۰ کرایەوە
![](/media/12602/286560929_318518863776895_2635356369911237843_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132995204340000000)
هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ ڕێبوار تاڵەبانی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فەهمی بورهان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێویستە دەستەکەمان ببێتە کۆکەرەوەی تواناکان و سەرچاوەی گەیاندنی خزمەت بەم ناوچانە. هەروەها باسی لە کاراکردنەوەی لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی عێراق کرد. ڕێبوار تاڵەبانی بە پێویستی زانی حکومەتی هەرێم بە هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵ خزمەتی هاوبەش بەم ناوچانە بکەن، وە ئەندامبوونی سەرۆکی دەستەی لە لیژنەی جێ بەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی دوای کاراکردنەوەی، بە گرنگ و پێویست زانی.