Skip to the content

سەرۆکی دەستە پێشوازی لە کونسوڵی فەخریی سریلانکا کرد

هەولێر ، هەرێمی کوردستان ، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ، فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، لەگەڵ د.ئەحمەد جەلال کونسوڵی فەخریی سریلانکا، کۆبووەوە.
سەرەتا فەهمی بورهان سەرۆکی دەستە، باسێکی  ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کرد وتیشکی خستەسەر ھاوشێوەبوونی ژینگەی ناوچەکە و وڵاتی سریلانکا لەڕووی بوونی فرەیی زمان، ئایین، نەتەوە، کە ئەوان توانیویانە بۆ ژیانێکی پێکەوەیی بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ ئەو ژینگەیە بکەن، ئێمەش لەم ڕووەوە سوود لەو ئەزموونەیان وەربگرین بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی ئەم ناوچانە. 
دواتر کونسوڵی فەخریی سریلانکا باسی وڵاتی سریلانکای بۆ سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد .