Skip to the content

فەھمی بورھان: پێویستە ژیان و گوزەرانی ئاسایی بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ ی ئایاری ٢٠٢٢ ، سەرۆک و ئەنجوومەنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پێشوازییان لە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان کرد ، لە سەرەتادا فەھمی بورھان باسی لە ڕەوشی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان کرد، بەتایبەتی ئێزیدییەکان لە قەزای شنگال و دەوروبەری، کە لە بارودۆخێکی خراپدا دەژین، لەڕووی ئەمنی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، بە تایبەتی دوای هاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش  کە خەڵکەکەیان جینۆساید کرد و ناوچەکەیان وێران کرد، بۆیە پێویستە ژیان و گوزەرانی ئاساییان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دابان شەدەڵە ئاماژەی بە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی كونسوڵییەکان کرد، تا بتواندرێت لە لایەنی ماددی و مەعنەوی یارمەتی ئێزیدییەکان بدرێت، تاکو بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.