دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناڕەزایی لە بەرانبەر بێبەهاکردنی وانەی کوردی دەردەبڕێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ناڕەزایینامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەداخەوە جارێکی تر و بە شێوازێکی تر زمانی کوردی فەرامۆش دەکرێت و پێچەوانەی دەستوور و بنەماکانی ژیانی هاوبەش، وەزارەتی پەروەردەی عێراقی، بە نووسراوێکی وەزاری، وانەی کوردی لە پەروەردەی عەرەبیدا بێ بایەخ دەکات و ڕایدەگەیەنێت هەر خوێندکارێک لە وانەی کوردی دەرنەچێت بە کەوتوو هەژمار ناکرێت.
ئەم هەوڵە جگە لەوەی ئاستی زانستیی خوێندکار دەخاتە ژێر پرسیارەوە، پێچەوانەی ماددەی چواری دەستووری عێراقیشە کە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە فەرمی ناساندووە.
ئەم پاشەکشە دەستوورییە زەنگێکی مەترسیدارە و لە چەندین بۆنەی تردا ڕامانگەیاندووە، ئەم هەوڵانە نە خزمەتی ژیانی پێکەوەیی دەکات و نە هۆکارێکیشە بۆ ئەوەی بڕوامان بە بەدیهاتنی مافەکانی ترمان لە دەستووردا زیاتر بکات.
ئێمە سەرباری نیگەرانیمان لەم هەوڵانە، داوای ڕوونکردنەوەی بڕواپێکەریش لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەکەین و داوا لە فراکسیۆنە کوردییەکانیش دەکەین ئەم پێشێلکاری و بێبایەخکردنانەی کە دەرهەق بە زمانی کوردی دەکرێت، بیانهێنێتە دەنگ و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر.

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢