Skip to the content

فەهمی بورهان لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە

ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٣، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و چۆنییەتی کارکردن لەپێناو سەرکەوتنی کورد لە کەرکووک، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیاندا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەگشتی و دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەتایبەت لەو بارەیەوە خرانە بەرباس.
سەرۆکی دەستەی رایگەیاند: ''لەچەند ساڵی ڕابردوودا و تا ئێستاش کەرکووکییەکان هەست بە بوونی جیاکاری دەکەن، بۆیە بەهەموومانەوە دەبێت کار بکەین لەپێناو نەهێشتنی ئەو جیاکارییە، چونکە کەرکووک بە فرە ڕەنگییەوە جوانە و هەر دەبێت واش بمێنێتەوە.''