Skip to the content

سەرۆکی دەستە بەشداری پانێلێکی زانکۆی سلێمانی کرد

رۆژی سێشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٣، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پانێلێک لەبارەی "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ناوچە کوردستانییەکان" کرد کە کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکانی زانکۆی سلێمانی ڕێکیخستبوو.
 
لە پانێڵەکەدا سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە ژێر ناونیشانی ''کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زەمەنی هەژموونێکی نوێی تەعریبدا" باسی لەو کێشە و گرفتانە کرد کە لە ئێستادا تووشی خەڵکی ئەو ناوچەیە بووە.
 
فەهمی بورهان، تیشکیشی خستەسەر ئەو مەترسییانەی کە لە ئێستادا لەسەر زمانی کوردی و خاک و کێشەی زەوی و زاری جووتیارانی ئەم ناوچانە هەیە و لە هەمان کاتدا باسی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد، بە تایبەت لە ڕووی گرنگییەوە بۆ کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان بەشێوەیەکی گشتی.