Skip to the content

لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ـی تشرینـی دووەمی ٢٠٢٣، بە سەرۆکایەتی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان،  لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی ژمارە ٢٩ـی ساڵی ٢٠١٢، لە دیوانی دەستە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و کێشەکانی بەردەم جێبەجێ نەکردنی بڕیاری ژمارە ژمارە ٢٩ـی ساڵی ٢٠١٢ خرانەڕوو.
 
هاوکات لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەردوو ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەی ناوچە کوردستانییەکان بۆ خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەکانیان سەبارەت بە بڕیارەکە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

لیژنەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی ژمارە ٢٩ـی ساڵی ٢٠١٢ بە فەرمانی ژمارە (٤٩٥٨)ـی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم پێکهاتووە .