سەرۆکی دەستە پێشوازی له‌شاندێكی ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە و وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی کرد
رۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٥ـی ئهیلوول ٢٠٢٣ فەهمی بورهان, سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە دیوانی دەستە و به‌ئاماده‌بوونی راوێژکاران و ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە، پێشوازی له‌شاندێكی هاوبه‌شی ئەنجومەنی گشتیی راژە و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا بەشێوەیەکی گشتی لە بارەی ڕاژە و ژمارەی فەرمانبەرانی دەستە گفتوگۆکرا و پاشان باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتی ناوچە کوردستانییەکان و ڕۆڵی دەستە کرا بۆ هێورکردنەوەی دۆخی کەرکووک، لەڕووداوەکانی ئەم دواییە دا .