سەرۆکی دەستەى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم ساڵی نوێی ئێزیدییان پیرۆز دەکات
![](/media/26108/434851955_751314030518202_8212603893069412096_n__1_.jpg?crop=0,0,0,0.475&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133579155930000000)
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى ئێزدييان و جه‌ژنى چوارشه‌ممه‌ى سوور، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم،به‌ياننامه‌يه‌كى پيرۆزبايى بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی چوارشەمبا سۆر و سەری ساڵی نوێی ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایان و هاونیشتمانییانی خۆشەویستی ئێزیدییانی جیھان بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
هیواخوازین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ لە ئارامی و خۆشی و بەختەوەری بۆ خوشک و برایانی ئێزیدیمان، هەروەها ساڵی نوێی ئێزیدییان ببێتە هۆی تەبایی و پەرەپێدانی زیاتری گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان گشت پێکھاتە جیاجیاکانی کوردستان.
فەهمی بورهان
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
١٦ ـی نیسان ـی ٢٠٢٤