Skip to the content

فه‌همى بورهان: لاوان ڕۆڵێکی گرنگیان بۆ برەودان بە گیانی نیشتمانی هەیە

ڕۆژی دووشەممە ١٩ى شوباتى ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە پۆلێک گەنج و لاو لە ڕێکخراوی (فێرخوازی نمونەیی)ى شاری کەرکووک کرد.

سەرەتا سەرۆکی دەستە بەبایەخەوە باسی لە ڕۆڵی لاوان کرد و ڕوونی کردەوە کە لاوان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ برەودان بە گیانی نیشتمانی و کوردایەتيی هاوچەرخ لە ناوچە کوردستانییەکان و بەتایبەت شاری کەرکووک، گوتیشی"دەبێت ئەو ڕۆڵەیان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکە بێت.

لە کۆتایی دیدارەکە، سەرۆکی دەستە بەڵێنی پشتیوانيی حکومەتی هەرێم و دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی بۆ سەرخستنی کار و چالاکیيەکانیان دووپات کردەوە.