Skip to the content

فه‌همى بورهان لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەکانی دەستە کۆبووەوە

ڕۆژی چوار شەممە ۱٤ـی شوباتی ۲۰۲٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی هەر چوار فەرمانگەکانی دەستە 'بەمەبەستی ئامادەکردنی کار و چالاکی و پرۆژە بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە ناوچە کوردستانییەکان لە ساڵی نوێدا' کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، فەهمی بورهان باسی لە کاروباری ئیداری و ئەدای کارکردنی فەرمانبەرانی دەستە کرد، و تیشکی خستە سەر ئەو کەموکوڕییانەی کە پێشتر هەبوون بە مەبەستی چارەسەرکردنیان و پێشکەشکردنی ئەدای باشتر بۆ کارەکانیان.

پاشان هەریەک لە بەرپرسی بەشەکان ڕا و سەرنج و پێشنیازی خۆیان بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە ناوچە کوردستانییەکان و باشتر ڕاییکردن و پێشخستنی کاروباری ڕۆژانەی دەستەکە، پێشکەش کرد