Skip to the content

بەسەر پەرشتی سەرۆکی دەستە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەستە بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەسەر پەرشتی فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەستە بەڕێوەچوو.

فەهمی بورهان, باسی لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد و تیشکیشی خستە سەر بەشداری کورد و گرنگی ئەو هەڵبژاردنە لەو ناوچانە، هەروەها ڕۆڵی کورد لە دورستکردنی حکومەتی خۆجێیی.

لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک خرانەڕوو بۆ ئەنجامدانیان لە ساڵی نوێدا و پاشان دوای گفتوگۆ کردنی تەوەرەکانی کۆبوونە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک دەرکران.