Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەنییە یەک بست خاکی خۆی ڕادەستی هێزەکانی سوپا بکات

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەگەڵ نوێنەری دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک کۆبووینەوەو باس لە بارودۆخی گەڕەکەکە و ئەو سەرپێچییەی کراوەتە سەریان گفتوگۆی لەسەر کرا".

سەرۆکی دەستە ڕاشیگەیاند:" پێویستە حکومەتی عێراق چارەسەری کێشەی خەڵکی گەڕەکی نەورۆز بکات، هەروەها ئێمە ئامادەنین یەک بست خاکی خۆمان ڕادەستی هێزەکانی سوپا بکەین".

هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد" ئەم کەیسە تەنیا لە پارێزگای کەرکووک نیە، بەڵکو لەناوەڕاست و خوارووی عێراقیش هەبووە، بەڵام چارەسەر کراوە، بۆیە داواکارین لەحکومەتی عێراق کێشەی کەرکووکیش بەهەمان شێوە چارەسەر بکات، و ناکرێت حکومەتی عێراق بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق بۆچوونێکی هەبێت و بۆ ناوچە کوردستانییەکان بۆچوونێکی تری هەبێت، چونکە نابێت بەجۆرێک هەڵسوکەوت بکات کە پێچەوانەی یاسا و دەستور بێت".

سەرۆکی دەستە ڕوونیشی کردەوە، خەڵکی گەڕەکی نەورۆز ئامادەنین لەژێر هیچ فشارێکدا یەک بست لەخاک و ماڵی خۆیان بدەنە دەست سوپا پێویستە لەم بارەیەوە یاساو دەستور بنەمای چارەسەرکردن بن ،ڕاشی گەیاند" حکومەتی هەرێم لە ڕێیی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانەوە درێخی ناکات لە پشتیوانی داوا ڕەواکانی دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز".