Skip to the content

سەرۆکی دەستە لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لێژنەی جێبەجێکردنی ماددەی ۱٤۰ی دەستووری کۆبووەوە

ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە یاوەری شاندی دەستەکەمان سەردانی دژوار فایەق، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لێژنەی ماددەی ۱٤۰ی دەستوری عێراق کرد.

مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دانانی بەرنامەیەک بەهەماهەنگی هەردوولا بۆ ئەنجامدانی کاروچالاکی لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ماددەی ۱٤۰ی دەستوری لەدەرەوەی وڵات.