فەهمی بورهان بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵێک پزیشک لە مەخمور دەکات
![](/media/24898/423224400_706284608354478_4311255372581715619_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133510158170000000)
رۆژی دووشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندی تەندروستی سنوری قەزای مەخموور کرد.
مەبەستی سەردانەکە بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوو کە ئیدارەی قەزای مەخموور بە بیانووی ئەوەی کە مۆڵەتی کارکردنی ئەو کۆمەڵە پزیشک و کارمەندانە تایبەتە بە سەندیکای پزیشکانی هەولێر، بۆیە ڕێگری لە کارەکانیان دەکرێت.
سەرۆکی دەستە بەڵێنی پێدان کە هاوکاریان بێت و بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتە بکات و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدات.