Skip to the content

فەهمی بورهان بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵێک پزیشک لە مەخمور دەکات

رۆژی دووشەممە ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندی تەندروستی سنوری قەزای مەخموور کرد.

مەبەستی سەردانەکە بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بوو کە ئیدارەی قەزای مەخموور بە بیانووی ئەوەی کە مۆڵەتی کارکردنی ئەو کۆمەڵە پزیشک و کارمەندانە تایبەتە بە سەندیکای پزیشکانی هەولێر، بۆیە ڕێگری لە کارەکانیان دەکرێت.

سەرۆکی دەستە بەڵێنی پێدان کە هاوکاریان بێت و بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتە بکات و هەوڵی چارەسەرکردنی  کێشەکانیان بدات.