فەهمی بورهان: هەرچیمان پێ بکرێت بۆ دانیشتوانی خۆمان لە کەرکووک دەکەین
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە مەبەستی پاڵپشتی لە کوردانی گەڕەکی نەورۆز، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری کەرکووک و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووین بۆ ئەوەی نیگەرانی خۆمان ڕابگەیەنن و پاڵپشتی داوا ڕەواکانی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بکەین.''
فەهمی بورهان ئاماژەشی بەوەدا کە دەستوەردانی سوپای عێراق لە کێشەکانی گەرەکی نەورۆز لە کەرکووک جێگەی نیگەرانی قوڵی ئەوانە، هەروەها پێچەوانەی دەستوور و پێکەوژیانی ئاشتییانەیە، چونکە ئەگەر سوپا یان پۆلیس هەرقسەیەکیان هەبێت دادگا هەیە دەتوانن لەو رێگەیەوە سکاڵای خۆیان بکەن.
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: ''ئەوەی بەخەڵکی ئێمە و دانیشتووانی ئەو گەڕەکە کراوە، لەناو گوتارەکانی حکومەتی عێراق جێگەی نابێتەوە کە بەرامبەر بە پێکەوەژیان هەیبووە، بۆیە ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووین تاوەکو پشتیوانی خۆمان رابگەیێنین، هەروەها هەرچی لەسەرمان پێویست بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەوکەیسە لەدادگا بجوڵێنین و ئەو کێشەیە بەشێوەیەکی یەکجارەکی چارەسەر بکەین.''
فەهمی بورهان ڕاشیگەیاند:'' دەبێت هەوڵ بدرێت سوپا دەستوەردان لە کارێک نەکات کە کاری ئەو نییە، چونکە ئەرکی سوپا بریتییە لە پاراستنی ئاسایشی شار و سنوورەکان، ئەوە ئەرکی پۆلیسە بەدەم ئەوکێشانەوە بێت و لەگەڵ هاووڵاتییان کێشەکان چارەسەر بکات.''
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچییان پێبکرێت بۆ دانیشتوانی کەرکووک دەیکەین، چونکە بەکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەزانن، بۆ ئەوەی چیدیکە نەهێڵن ئەو کێشانە ڕووبەرووی خەڵکی کورد لە کەرکووک بێتەوە.