Skip to the content

ڕاوێژکارێکی دەستە دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا

میرزا حەسەن دنایی، ڕاوێژکاری دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەم مانگەدا دوو خەڵاتی نێودەوڵەتی لە شاری بەغدا پێ بەخشرا.
 
خەڵاتی یەکەم لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا بەناوی "تولیب" بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لەشاری بەغدا پێبەخشرا و خەلاتی دووەمیش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەناوی "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینە نێودەوڵەتییەکان" لە وڵاتی ئەمریکا پێبەخشرا.

 ئەم دوو خەڵاتە بەهۆی ئەو هەوڵە زۆرەی ناوبراو بوو بۆ مافەکانی مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی لەسەر کەمە نەتەواییەکانی عێراق کە میرزا دنایی هەوڵێکی زۆری داوە بۆ قوربانییەکان و دەربازکردنی هەزاران کەس لە کاتی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی لەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش.