كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەڕێوەچوو
ڕۆژى سێشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتيی فەهمی بورهان, سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەستە، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا، یەکێک لەوانه بابەتی سەردانەکانی سەرۆکی دەستە بوو بۆ موسڵ و بەغدا، كه بابه‌تى سه‌ره‌كيى سه‌ردانه‌كه، ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار بوو له بارودۆخی کورد لە ناوچە کوردستانیيەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هه‌رێم، بەتایبەت لەبارەی کێشەی زەویوزاری کشتوکاڵيی جوتیارانی کورد و زیادکردنی ڕێژەی عەرەبی هاوردە لە ناوچەکەدا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا، باس لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و پێدانی ڕاپۆرتی کێشەکانی کورد لە ناوچەکەدا کرا، کە لە هەفتەی ڕابردوو، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی بەڕێوەچوو. هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، بەگرنگییەوە لە ڕاپۆرتەکەیان ڕوانی و پشتیوانيی تەواویان بۆ هاوکاریکردنی ئەو ناوچانە نیشان دا.