Skip to the content

سەرۆکی دەستە لەگەڵ بەرپرسی نوسینگەکان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ ئەنجومەنی دەستە و بەرپرسی نوسینگەکانی سەر بە دەستەکە، کۆبووەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی دەستە باسی لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بە گشتی و ناوچە کوردستانییەکان بە تایبەت کرد.

دواتر بەرپرسی نوسینگەکان کار و چالاکی و دوایین ڕووداوەکانی ئەو ناوچانەیان باس کرد و چەند سەرنج و تێبینییەکیان خستە ڕوو.

پاشان فەهمی بورهان، بەرپرسی نوسینگەکانی ڕاسپارد بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی پرۆژە ئەنجامدراوەکان و ئەو پرۆژانەی کە لەم ناوچانە کاریان لەسەر دەکرێت.

لە کۆتاییدا سەرۆکی دەستە کار و چالاکیی نوسینگەکانی بەرز نرخاند و ئامادەییی تەواوی نیشان دا بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک بە مەبەستی کاراسانی و خزمەتی زیاتری دانیشتوانی ئەم ناوچانە.