سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان لەگەڵ نوێنەرانی جوتیارانی پارێزگهی کەرکووک کۆبووەوە
![](/media/26426/440939619_763218212661117_5568407771348099389_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133594970370000000)
ڕۆژى دووشەممە ٦ـی ئایارى ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە، لەگەڵ نوێنەرانی جوتیارانی کورد و عەرەب و تورکمان لە ناوچەکانی ساڵەیی، سەرگەڕان و یایچیی له پارێزگهی کەرکووک کۆبووەوە.
مەبەستی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە تاکوو ئێستا ڕووبەڕووی جوتیارانی کورد لەم ناوچانە دەبنەوە، بە تایبەتى کێشەی چاندن و دروێنە و کێشەی مەڕداری، هەروەها خاوەندارێتیى زەویى کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون.

لەلایەکی ديكهوه ئاماژە بە چۆڵبوونی لادێی کوردنشینان کرا، بە هۆکاری نەبوونی سەقامگیری و نائاراميی ناوچەکە. سەرۆکی دەستە ڕایگەیاند "لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، هەوڵی جددی دەدەن بۆ گەیاندنی ئەو گرفتانە بە لایەنی پەیوەندیدار لە هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرال."