Skip to the content

سەرۆکی دەستە سەردانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، سەردانی د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

لە دیداری نێوانیاندا، سەرۆکی دەستە دوا هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵا تاووتوێ کرد، هەروەها پەرۆشیی حکومەتی هەرێمی بۆ چارەسەربوونی کێشەکان دووپات کردەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، د. شاخەوان عەبدوڵا هەوڵەکانی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران بۆ شاندی حکومەتی هەرێم ڕوونکردەوە، کە ئامانجی چارەسەربوونی کێشەکانە، هاوکات سەرۆکی دەستە و شاندی یاوەری سوپاسی هەوڵ و کۆششی ناوبراویان کرد، بۆ چارەسەرکردنی دۆخی جوتیارانی کورد لە کەرکووک.