سەرۆکی دەستە سەردانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە شاری بەغدا کرد
ڕۆژى سێشەممە ٢٨ـی ئایاری ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ شاندی یاوەری، سەردانی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێمیان کرد و لەلایەن فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی پێشوازیان لێ کرا.
لە گفتوگۆی نێوانیاندا بە شێوەیەکی گشتی باس لە هەماهەنگيی نوێنەرایەتيی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکان کرا، بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە دۆسیەی کەرکووک و زەوییە کشتوکاڵییەکان و کێشەی جوتیارانی ئەم ناوچانە.