سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد
ڕۆژى سێشەممە ٧ــی ئایاری ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەت پێشوازی لێ کرا.
مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکی دەستە، بۆ گفتوگۆکردن بوو لەبارەی سەرژمێریی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کاتی سەرژمێرییەکەدا کرا.