Skip to the content

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان بەشداری لە دیدارێکی تایبەت بە سەرژمێرى کرد

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ى تشرينى دووه‌مى ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بەشداری لە دیدارێکی تایبەت بە سەرژمێریی گشتی لە عێراق کرد، كه‌ له‌لايه‌ن سەرۆکایەتيی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی "برایت" لە شاری سلێمانی ڕێکخرابوو.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دەستە بەوردی تیشکی خستە سەر پرۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و ئەگەر و مەترسییه‌كانى لە ناوچە کوردستانییەکان بە تایبەتی.
لە کۆتاییدا فه‌همى بورهان داوای لە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان کرد کە لەم ڕۆژەدا بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، بۆ بەشداریکردن و سه‌رخستنى پرۆسەکە.
شایەنی باسە، بڕياره‌ پرۆسه‌ى سه‌رژمێريى گشتيى عێراق له‌ ڕێكه‌وتى ٢٠ى تشرينى دووه‌مى ٢٠٢٤ له‌ ته‌واوى عێراق ئه‌نجام بدرێت.