شاندێکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان سەردانی پارێزگەی کەرکووکی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دەستە کە پێکهاتبوو لە عەدالەت عومەر و میرزا دینایی، ڕاوێژکارانی دەستە، سەردانی پارێزگەی کەرکووکیان کرد و لەلایەن ڕێبوار تەها، پارێزگاری شارەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگە پێشوازییان لێ کرا.
سەرۆکی دەستە پشتیوانیی هەوڵەکانی پارێزگاری بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و فراوانکردنی متمانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی شارەکە کد و ئەم هەنگاوەی پارێزگاری بە بایەخەوە هەڵسەنگاند.
لای خۆیەوە پارێزگاری کەرکووک هەوڵەکانی حکومەتی خۆجێی بۆ ئاشتی و تەبایی لە کەرکووک و خزمەتکردنی شارەکەی بەبێ جیاوازی ڕوون کردەوە.
شایەنی باسە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیاران و گرفتەکانی بەردەم پەروەردەی کوردی و سەرژمێریی بڕیارلێدراوی عێراق و هەنگاوەکانی داهاتووی خزمەتکردنی شارەکە کرا.