سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا کرد
ڕۆژى سێشەممە ۱۰ى ئهيلوولى ۲۰۲٤، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و سەرۆکی فەرمانگەی ناوچە کوردستانییەکان، پێشوازی لە شاندێکی کونسولخانەی گشتيی ئەمهریکا کرد و لەسەر پرسی ناوچە کوردستانییەکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستە بە وردی کێشە و گرفتەکانی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی بۆ شاندی ناوبراو خستە ڕوو. شاندى ميوان بەلێنیان دا کار لەسەر ئەم دۆسیانە بکەن و لەگەڵ دەستە بهردهوام بن، بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەيی، بە ئاراستەی چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لە کۆتایيی دیدارەکەدا، فههمى بورهان ئامادەیيی خۆی و دەستەی گشتيى ناوچه كوردستانييهكانى دهرهوهى ئيدارهى ههرێمى بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دهربڕى، لەپێناو ئەوەی زۆرترین خزمەت بە دۆسیەی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت، تاوەکوو ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ئەو ناوچانە.