Skip to the content

سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان یەکەمەکانی پارێزگه‌ی کەرکووکی خەڵات کرد

ڕۆژى دووشەممە ٩ى ئه‌يلوولى ٢٠٢٤، لە شاری کەرکووک و لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵه‌بانى، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، خەڵاتی ئەو خوێندکار و قوتابیيانەی کرد، کە لە ئاستی خوێندنی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پلەی یەکەمیان بەدەست هێنابوو.
شایەنی باسە، قوتابییە یەکەمەکان لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، لە قۆناغی دواناوەندییەکانی سنووری پارێزگه‌ی کەرکووک پێکهاتبوون.
لە ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی دەستە، بە ناوی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتەوە، پیرۆزبایيی گەرمی لێ کردن و بەڵێنیشی دا لە قۆناغەکانی داهاتووی خوێندنیاندا هەرچی پێویست بێت هاوکار و پشتیوانیان بێت.