سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان: هەر کاتێک یەکدەنگ و یەکگرتوو بووبین ئەنجامەکانيش دڵخۆشکەر بوونه

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، به‌بۆنه‌ى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌وه، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ڕووداوێکی مێژووییە، بە ناوی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەڵەبجەییەکان بە تایبەتی دەکەین، وەک نه‌ته‌وه‌يه‌كى هۆشیار دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرین، هەر کاتێک تەبا و یەکدەنگ و یەکگرتوو بووبین، ئەنجامەکان بۆ گەلەکەمان دڵخۆشکەر بوون.