سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم پێشوازی لە شاندێكى پەرلەمانی سوید كرد

ڕۆژى سێشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی دەستە، پێشوازی لە شاندێكى پەرلەمانی سوید كرد.
فه‌همى بورهان بە شێوەیەکی گشتی شێوازی کارکردنی لە دەستە بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیيی عێراقدا. دواتر باسی لە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوور کرد، هه‌روه‌ها بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستووريیەى خسته‌ڕوو.
دواتر سەرۆکی دەستە باسی لە پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد.
لە کۆتاییدا شاندنی ميوان ئامادەیيی خۆيان پێشان دا بە پاڵپشتیکردنی تەواو، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.