سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان پێشوازى لە بەڕێوەبەرانى شارهدێى شوان و سەرگەڕان كرد

ڕۆژى سێشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە هەوراز نيزام شوانی بەڕێوەبەری شارهدێی شوان و بەشدار سلێمان عارەب، بەڕێوەبەری شارهدێىی سەرگەڕان كرد.
سەرۆکی دەستە پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لەو بەڕێوەبەرانه کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە جێبهجێكردنى ئەرکەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکەیان. ههروهها پشتیوانيی حکومەت و دەستەی بۆ دووپات کردنەوە و داواشی لێ کردن کە هەماهەنگيی زیاتر لەگەڵ دەستە بكهن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کێشە و گرفتێک کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات.
لە کۆتاییدا هەردوو بەڕێوەبەری ناحیەکە خۆشحاڵيی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازییەی کە لەلایەن دەستە لێیان کراوە.