سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە دامەزراوەی (ڤیم) کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە لاڤە حیکمەت بەرپرسی دامەزراوەی (Vim) کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا فەهمی بورهان باسی کار و چالاکییەکانی دەستەکەی بۆ ئامادەبووان کرد، کە لە ساڵانی ڕابردوودا، بە پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن خزمەتییان بە ناوچە کوردستانییەکان کردووە. هەروەها بە سەرۆکی ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاند: وەکوو کاری ڕێکخراوەییی خۆیان زیاتر خزمەتی ڕێکخراوەییان لە ناوچە کوردستانییەکان پەرە پێبدەن، بە تایبەت ئەو بوارانەی کە ڕێکخراوەکە کاری لە سەر دەکات.
لاڤە حیکمەت سەرۆکی ڕێکخراوی (Vim) فاوندەیشن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لەم ناوچانەدا لە ڕێگەی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە هەماهەنگی کاری پێکەوەیی ئەنجام بدەن.
شایانی باسە ئەم ڕێکخراوە لە بوارەکانی کولتووری، ئاوەدانکردنەوە و ژینگە کار دەکات، بە مەبەستی خزمەتکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
لە کۆتاییشدا هەردوولا بڕیاریاندا وەکو دەستپێکی کارکردن، سەرەتا لە بواری تەندروستی و پەروەردە بە تایبەتی پەرەپێدان بە زمانی کوردی لە ناوچەکەدا کار بکەن.