په‌يامى پيرۆزباييى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم به‌بۆنه‌ى سه‌رساڵى ئێزيدييان

ڕۆژى چوارشه‌ممه ١٦ ـی نیسانی ٢٠٢٥، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به‌بۆنه‌ى سه‌رساڵ و چوارشه‌مبا سۆرى ئێزيدييان، په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی چوارشەمبا سۆر و سەری ساڵی نوێی ئێزیدییان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایان و هاونیشتمانییانی خۆشەویستی ئێزیدییانی جیھان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
هیواخوازین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ ئارامی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدیمان و ببێتە هۆی تەبایی و پەرەپێدانی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان سه‌رجه‌م پێکھاتەكانى کوردستان.