Skip to the content

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسی بەشەکان کۆ بووەوە

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی بەشەکانی دەستە کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دەستە بەشێوەیەکی گشتیی باسی کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردستانییەکانی کرد؛ بەتایبەت کێشە و گرفتی جوتیارانی کورد لە ناوچەکەدا. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستەسەر ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێڕاق و هەوڵەکانی چارەسەرکردن لەسەر بنەمای دەستووری؛ هەروەها ئاماژەیدا بە دەرنەچوونی ڕێنمایی تایبەت بە یاسای هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی لەناوچوو.
هاوکات، تیشکی خستەسەر کارەکانی ڕۆژانەی دەستە و دەستخۆشی لە تەواوی فەرمانبەرانی دەستە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە دڵسۆزییەوە کرد.