سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان: پێويسته هەوڵى چارهسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانى دهرهوهى ئيدارهى ههرێم بدرێت
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە کۆبووە و تاووتوێی چەند پرسێکیان کرد. هاوکات باسی لە چارەسەری ڕیشەیيی کێشەی جوتیارانی کورد لە پارێزگهی کەرکووک کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دەستە ڕایگەیاند: پێويسته سەرکردایەتيی سیاسیی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان جدی بێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، لەڕووی سیاسی و یاساییەوە. ههروهها هەوڵى چارهسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان بدرێت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگهی کەرکووک.
باسی لەوەش کرد: یاداشتێک سەبارەت بە کێشەی جوتیاران لە ناوچە کوردستانییەکان ئاماده دهكهين و دەیدەینە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بیدەنە فراکسیۆنە کوردییەکان کاتێک دهچنه بەغدا.
لە تەوەرێکی ديكهدا، سەرۆکی دەستە، ئاماژەی بە یاسای ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢٥ کرد، کە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتيی شۆڕشی هەڵوەشاوە، تا ئێستا یاساکە ڕێنمایی بۆ دەرنەچووە، ئەگەر کاری لەسەر کرابێت، گشتاندنی بۆ نەکراوە، هەروەها بڕیارهكانی ژمارە ٢٩ و ٣٠، کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی کێشەی زەویوزار، بەردەستن، بەڵام نییەتی جدی نییە بۆ جێبەجێکردنی، بەمەش جوتیارانی ناوچەکە زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.
ههروهها سەرۆکی دەستە ئاماژەی بە لێكهوتهكانى سەرژمێری گشتیی عێراق کرد و ڕایگەیاند: دەرەنجامەکە نیگەرانيی ئێمەی لێکەوتەوە، حکومەتی عێراق پابهند نهبوو بهو بەڵێن و بڕیارانەی بە هەرێمی کوردستانی دابوو. داواشی کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی ماددەی ١٤٠ـی دەستووری و کێشەی زەویوزار و بەراوردکردنی سەرژمێريی ساڵی ٢٠٢٤، بە سەرژمێريی ساڵی ١٩٥٧، لە پێشینەی کارەکانی بێت لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێى عێراق.