سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم لەگەڵ نوێنەری جوتیارانی ئه‌و سنووره کۆبووەوە
ڕۆژی سێشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە، پێشوازی لە نوێنەرانی جوتیارانی ناوچە کوردستانییەکان کرد و گفتوگۆيان له‌باره‌ى كێشه و گرفته‌كان كرد.
سه‌رۆكى ده‌سته، دڵنیایی بە جووتیاران دا حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتيی جووتیارانی کەرکووک و تەواوی ناوچە کوردستانییەکانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم دەکات، بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییان و هەوڵى چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
فەهمی بورهان ڕایگەیاند: سەرنج و پێشنیازەکانتان له‌بارەی کێشەی جوتیارانی سنووری ناوچە کوردستانییەکان وەک یاداشتێک بۆ حکومەتی هەرێم و سه‌رجه‌م لایەنە پەیوەندیدارەکان به‌رز ده‌كه‌ينه‌وه.
نوێنەرانی جوتیارانی ناوچە کوردستانییەکان، سوپاس و پێزانینیان بۆ دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکان دەربڕی، بۆ دڵسۆزی و پاڵپشتيی بەردەوامیان له‌بارەی کێشەی جوتیاران و گەیاندنی بە لایەنی پەیوەندیدار بە ئامانجی چارەسەرکردنیان.