سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان پرۆژەی "هۆشیاری و باشترکردنی بەردەوامى" ڕاگەياند

ڕۆژى سێشه‌ممه ١١ى شوباتى ٢٠٢٥، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، پرۆژەی "هۆشیاری و باشترکردنی بەردەوامی" ڕاگەیاند.
لە سەرەتادا فەهمی بورهان باسی لە پرۆژەکە کرد کە ئامانج لێی دەرخستنی توانای فەرمانبەران و هاندانیانە بۆ کار و پرۆژە و خزمەتی زیاتر، هه‌روه‌ها دەرگا کراوەیە بۆ سه‌رجه‌م فەرمانبەرانی دەستە، بۆ هەر پرۆژەیەک کە پێشکەشی بکه‌ن و مایەی خزمەتکردنی دەستەكه بێت و هەوڵی فراوانترکردنی پرۆژەکەش دەدەن، بە شێوەیەک کەسانی سەرکەوتوو و خاوەن ئەزموون بانگهێشتی دەستە بکرێن و باس لە چیرۆکی سەرکەوتنیان بکەن، بە مەبەستی سوودوه‌رگرتن لێيان.
لە تەوەرێکی ديكه‌دا فه‌همى بورهان باسی لە کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان کرد، بە تایبەت سەرژمێریی گشتی، کە بە خۆشحاڵییەوە دەستەکه ڕۆڵ و کاریگەری هەبووە لە ئەنجام و سەرکەوتنی پرۆسەکە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
دواتر ئارەزوو عه‌بدوڵا، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆريی دەستە تیشکی خستە سەر پایە گرنگەکانی دڵنیایی جۆری. هەروەها باسی لەوە کرد گرنگیدان بە دڵنیایی جۆری لە دامودەزگه‌کانی حکومەت لێكهوتهكهى بەرزکردنەوەی ڕەزامەندی و متمانەی فەرمانبەران و هاووڵاتیيانە بە خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان و زیادبوونی متمانەی نێودەوڵەتی بە دامەزراوەکانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان.