سیمینارێک لهبارەی پرۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیيی جینۆسایدی کوردستان پێشکەش کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ى شوباتى ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی فههمى بورهان، سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكانى دهرهوهى ئيدارهى ههرێم، لەژێر ناونیشانی پرۆژەی "ئەرشیفی نەتەوەیيی جینۆسایدی کوردستان/پاکتاوی ڕەگەزی" سیمینارێک لهلايهن عهدالهت عومهر، ڕاوێژكارى دهستهوه پێشکەش کرا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد كه لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەیان لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە و سی هەزار بەڵگەنامە و دۆكيۆمێنتى ئەرشیف کردووە و بەپێی ڕۆژ و مانگ و ساڵ تۆماری کردوون. هەروەها گوتی: ئامانجمان کۆکردنەوەی گشت بەڵگەنامەی تاوانەکانه لە ماوەی سەت ساڵی ڕابردوودا، کە لە سەردەمە جیاجیاکان بەسەر گەلی کورددا هاتوون.
هاوکات لە سیمینارەکە ئاماژە بۆ سێ بنەما کرا، ئەوانیش پرۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیيی جینۆسایدی کوردستان، مێژووی بینراوی جینۆساید، مێژووی نووسراو یان بەڵگەنامەکان و مێژووی زارەکيی ڕزگاربووانی جینۆساید.