سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکان به‌شدارى له كۆنفرانسى “ئێستا و ئايينده‌ى كه‌ركووك” كرد

ڕۆژى شه‌ممه ٢٢ى شوباتى ٢٠٢٥، فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به‌شدارى له كۆنفرانسى “ئێستا و ئايينده‌ى كه‌ركووك” كرد، كه له‌لايه‌ن زانكۆى سۆرانەوە له شارى هەولێر ڕێكخرابوو.
له پانێله‌كه‌يدا، فه‌همى بورهان باسى له كۆى ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه له ده‌سته ئه‌نجاميان داوه، هه‌روه‌ها باسيشى له‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى ماده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوورى عێراق.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان له درێژه‌ى قسه‌كانيدا گوتى: پێويسته تێكڕاى لايه‌نه سياسييه‌كانى كورد هاوهه‌ڵوێست بن، بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه‌كانمان له به‌غدا.