فه‌همى بورهان: هاوكار و پاڵپشت ده‌بين له‌پێناو كردنه‌وه‌ى نووسينگه‌ى شه‌نگالى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان

ڕۆژى سێشه‌ممه ١١ى شوباتى ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.
لە کوبوونەوەکەدا باس له بارودۆخی هەنووکەیيی ناوچە کوردستانییەکان و دوایین هەنگاوەکانی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور و کێشەکانی ئەم ناوچانە کرا.
سه‌باره‌ت به نووسينگه‌ى شنگالى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانيش، كه ساڵانێكه داخراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌و هه‌وڵانه كرا، به مه‌به‌ستى دووباره كردنه‌وه‌ى ئه‌و نووسينگه‌يه، له‌پێناو خزمه‌تكردنى هاووڵاتييانى ناوچه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكى ده‌سته هه‌موو پاڵپشتييه‌كى نيشان دا.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەيی کردەوە، بۆ ئەوەی له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زۆرترین خزمەت بە خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان بگەیەنن.