سەرۆکی دەستەى گشتيى ناوچه كوردستانييهكان لەگەڵ کونسولی گشتيی هیندستان کۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی دەستە، پێشوازی لە مادان گۆپال، کونسولی گشتيى هيندستان لە شاری هەولێر و وهفدێكى ياوهرى کرد.
له كۆبوونهوهكهدا فههمى بورهان بە شێوەیەکی گشتی کار و چالاکییەکانی دەستەی بۆ ئامادەبووان لە ناوچە کوردستانییەکان ڕوون کردەوە، كه بۆ ئەنجامدانی هەموو کارەکانیش دەستووری عێراق وەك بنەما ڕەچاو دەکرێت، بە تایبەتی ماددەی ١٤٠ی دەستوور، کە تایبەتە بەم ناوچانە.
دواتر کونسولی گشتی تیشکی خستە سەر ئەو کارانەی کە دەتوانن لەم ناوچانە ئەنجامی بدەن، وهك هاوکاریکردنی خەڵکی ئەم ناوچانە لە بواری ئاسانکاريی ڤیزە و دهرفهتى خوێندن، كه ساڵانە چەندین کورسيی تواناسازی لە وڵاتی هیندستان دابين دهكرێن و تێچووەکەشیان لەسەر ئەم وڵاتەیە، بۆیە داوایان کرد بتوانن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستە، ئەو كهسانهى کە ئارەزوو دهكهن لە ناوچە کوردستانییەکان بەشداربن و وەکوو کونسولخانەش هەموو هاوکارییەکیان دەکەن.
سهبارهت به بهرنامهى (گۆشهى هيندستان)، كه له زانكۆكان ئهنجامى دهدهن، كونسولى گشتى داواى لە سەرۆکی دەستە کرد هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بتوانن لە کتێبخانەکانی ئەم ناوچانەش گۆشەیەك دابنێن لە دانانی کتێبى تایبەت بە وڵاتی هیندستان لە ڕووی مێژوو، کولتوور و گەشتوگوزاری ئەم وڵاتە، بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاريی سەبارەت بە وڵاتى هيندستان بخەنە بەردەستى خەڵکەوە.