Skip to the content

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی ماددەی ١٤٠ی پارێزگای نەینەوا کۆ بووەوە

فەهمی بورهان سەرۆکی دەستە، لە دیوانی دەستە، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەی ناوچە کوردستانییەکان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە، پێشوازی لە، هەردی خضر محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی ماددەی ١٤٠ی پارێزگای نەینەوا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا تاووتوێی دوایین هەنگاو و کار و چالاکییەکانی ئەو نووسینگەیەیان لە پارێزگای نەینەوا کرد.
هاوکات، سەرۆکی دەستە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی ماددەی ١٤٠ لە پارێزگای نەینەوا، لە ناوبراو کرد؛پاڵپشتیی تەواوی دەستەشی نیشاندا. بە مەبەستی خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکە و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوانیاندا.
شایانی باسە، نووسینگەی ماددەی ١٤٠، لە پارێزگای نەینەوا، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە دەستی بە کارەکانی کردووە؛ بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان لە ناوچەکەدا.