له‌ژێر ناونيشانى "فەرمانبەری گشتی و بڕیاری کارگێڕی" سيمينارێك له ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كان پێشكه‌ش كرا

ڕۆژى سێشەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاندانی فەرمانبەراندا، جوان عادل، فه‌رمانبه‌رى ياساييى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، سیمینارێکى لەژێر ناونیشانی "فەرمانبەری گشتی و بڕیاری کارگێڕی" پێشكه‌ش كرد.
لە سیمینارەکەدا، جوان عادل بەوردی پێناسه‌ى فەرمانبەری گشتی کرد و ئەو ئەرک و مافەكانى ڕوون کردەوە. هەروەها باسی له‌وه كرد کە فەرمانبەر ده‌بێت پابەند بێت بە کۆمەڵێک یاسا و ڕێساوه.
لە تەوەرێکی ديكه‌دا تیشکی خستە سەر بڕیاری کارگێڕی و ئاماژەی به‌وه دا هەر بڕيارێکی کارگێڕی کە دەردەچێت ئامانجێکی هەیە. هه‌روه‌ها هه‌موو بڕیارێکی کارگێڕی دەکەوێتە ژێر چاودێريی دادگه‌کانەوە.
لە درێژەی سیمینارەکەدا ناوبراو باسی لە جیاوازییەکانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیار و کشاندنەوەی بڕیار کرد و بە نموونەی زیندوو شیکردنەوەی پێویستی بۆ کرد.