Skip to the content

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتيى ناوچه‌ كوردستانييه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى جوتيارانى سنووره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌

ڕۆژی دووشەممە ١٠ى ئادارى ٢٠٢٥، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی دەستە پێشوازی لە نوێنەرانی جوتیارانی ناوچە کوردستانییەکان، لە سنووری کەرکووک کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە ئەنجومەنێک لە نوێنەری هەموو جوتیارانی ناوچەکە پێکبهێنرێت، بۆ ئەوەی کێشەکان له‌ (به‌غدا)وه‌ له‌ڕێى گفتوگۆ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان بدرێت.
لە کۆتاییدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ دڵنیایی بە جووتیاران دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکیەوە پاڵپشتيی جوتیارانی سنوورەکە و تەواوی ناوچە کوردستانییەکان دەکات، بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتییان و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدات.
لە بەرانبەردا نوێنەرانی جوتیارانی ناوچە کوردستانییەکان، سوپاس و پێزانینیان بۆ دەستەی گشتيی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هه‌بوو، بۆ پاڵپشتی و خەمخۆری و دڵسۆزییان له‌بارەی کێشەی جوتیاران و مافە ڕەواکانیان.